تورکیا بە توندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا کرد

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بە توندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیلی کرد بۆ سەر یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی و سەروەری سووریا.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بڵاوکردەوە کە فراوانی کردوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە سەربازییانەی ئیسرائیل دەکەین کە دژی یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی و سەروەری سووریا ئەنجامی دەدات و فراوانی دەکات. پێویستە دڵنیایی بدرێت لە کۆتاییهێنان بەم هێرشانە کە ڕاستەوخۆ هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و ناوچەکە دەکەنە ئامانج و، درێژە بە پشتیوانییەکان بدرێت بۆ ئەوەی حکوومەتی سووریا ژینگەیەکی ئاشتیی و ئارامیی لە وڵاتدا بچەسپێنێت".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا پەیامی ئەوە دراوە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردن لە دیدی سووریایەک کە لە ژێر ڕۆشنایی چاوەڕوانییە ڕەواکانی گەلی سووریادا لە تیرۆر داماڵدرابێت و ئاسایشی بەرقەراربێت و خاوەنی یەکپارچەیی خاک بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن