لە هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان ڕۆژنامەنووسن

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر چوارهەمین نهۆمی نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس لە کەرتی غەززە، پێنج ڕۆژنامەنووس و ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و، ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە خۆجێییەکان و نەخۆشخانەی ناسرەوە دەستکەوتووە، سوپای ئیسرائیل دوو هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەرچوارهەمین نهۆمی نەخۆشخانەی ناسر.
سوپای ئیسرائیل سەرەتا چوارهەمین نهۆمی نەخۆشخانەکەی بۆردومان کردووە، پاشان لە کاتی دەرهێنانی تەرم و بریندارەکاندا لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە، هێرشی دووهەمیشی ئەنجامداوە.
لە هێرشەکەدا فۆتۆگرافەری ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، حسام ئەل-میسری و فۆتۆگرافەتی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەی قەتەری، محەمەد سەلامە و مەریەم ئەبو دەققە کە لە چەند دەزگای ڕاگەیاندنی جۆراوجۆردا کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە، ڕۆژنامەنووسی ئەن بی سی نیوزی ئەمریکی، موعاز ئەبو تەها و ڕۆژنامەنووس ئەحمەد ئەبو عەزیز گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی فەڵەستین لە غەززە بڵاویکردەوە، لە هێرشەکەدا ١٥ هاوولاتی فەڵەستینی کە یەکێکیان ئاگرکوژێنەوە بووە گیانیان لەدەستداوە و حەوت کارمەندی ئاگرکوژێنەوە کە هەوڵیاندەدا بریندارەکان ڕزگار بکەن و تەرمەکان لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەکان دەربهێنن، برینداربوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن