سوپای ئیسرائیل چووە ناو شارۆچکەیەکی باشووری سووریا
- سوپای ئیسرائیل چووە ناو شارۆچکەی سوەیسە سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا و لە میانیدا گەنجێکی دەستگیرکرد.

Syria
سووریا ــ AA
سوپای ئیسرائیل چووە ناو گوندی سوەیسە سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا و لە میانیدا گەنجێکی دەستگیرکرد.
کەناڵی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو گوندی سوەیسەوە و لە میانیدا ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لە گوندەکە ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینەکەدا، گەنجێک لە گوندەکە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکراوە.
کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
لە میانی ئەم مانگەکەدا، ئەمە بۆ چوارەم جارە سوپای ئیسرائیل دەچێتە ناو پارێزگای قونەتیرە باشووری سووریا.