Alaattin Doğru
22 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2019
داكار – AA
هه‌شت وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی دراو و ئابووری رۆژائاوای ئه‌فریقا له ساڵی ٢٠٢٠ه‌وه كۆتایی به به‌كارهێنانی فرانک ده‌هێنن كه ٧٤ ساڵه به‌كاری ده‌هێنن و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می كۆڵۆنیاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌كه‌ی دراوی هاوبه‌ش جێگای ئه‌و دراوه ده‌گرێته‌وه.
سه‌ركۆماری كۆتدیڤوار، ئالاسسان كواتترا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له شاری ئابیدجان گه‌وره‌ترین شاری كۆتدیڤواره، رایگه‌یاند كه هه‌شت وڵاتی ئه‌ندام له یه‌كێتیی دراو و ئابووری رۆژائاوای ئه‌فریقا بڕیاری چاكسازییان داوه له باره‌ی فرانکی CFA و له ساڵی داهاتووه‌وه واز له‌و دراوه ده‌هێنن كه له ١٩٤٥ه‌وه به‌كاری ده‌هێنن و یه‌كه‌ی دراوی ئیكۆ به‌كارده‌هێنن و گوتی: "هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌ندام په‌یوه‌ندییه تهكنیكییهكانیشیان له‌گه‌ڵ گه‌نجینه و بانكی ناوه‌ندی فه‌ڕه‌نسا ده‌بڕن، خۆیان یه‌كه‌ی دراوی نوێ به‌ڕێوه ده‌به‌ن. به‌های ئیكۆش وه‌ك فرانکی CFA به یورۆ جێگیر ده‌كرێت".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاكو ئێستا فرانکی CFA ئامرازێكی گرنگ بووه و گوتی: "به‌ڵام ده‌بێت بۆ پته‌وتركردنی دینامیكی چاكسازی وردتر ئه‌نجام بده‌ین و توانای كڕین و فرۆشتن له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌مانه‌وه بپارێزین".
له سیسته‌می ئیكۆدا نوێنه‌رانی فه‌ڕه‌نسا له بانكی ناوه‌ندی رۆژئاوای ئه‌فریقا، كۆمیسیۆنی سیسته‌می بانكی و ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی دراو ده‌كشێنه‌وه. هه‌روه‌ها كۆنتقۆڵكردنی له‌سه‌دا ٥٠ی یه‌ده‌گی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی وڵاتانی ئه‌فریقاش له‌ژێر ده‌ستی بانكی ناوه‌ندی فه‌ڕه‌نسا نامێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌ڕه‌نسا له كاتی قه‌یراندا وه‌ك وڵاتی دڵنیاییده‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر وڵاتانی به‌كارهێنه‌ری ئیكۆ نه‌یانتوانی یهدهگهكانیان بده‌نه‌وه فه‌ڕه‌نسا به‌و كارده هه‌ڵده‌ستێت، به‌ڵام مافی گه‌ڕانه‌وه به ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌تی دراو ده‌درێت.
ئاماژه به‌وه ده‌رێت جێگری به‌های دراوه‌كان به‌پێی كات ده‌كرێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
١٤ وڵاتی ئه‌فریقا كه ئه‌ندامن له یه‌كێتیی دراو و ئابووری ئه‌فریقای رۆژائاوا و كۆمه‌ڵه‌ی دراو و ئابووری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست له سه‌رده‌می كۆڵۆنیالییهوه تاكو ئێستا دوو جۆری جیاوازی فرانکی CFA به‌كارده‌هێنن.
ئێكۆ ته‌نها له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی دراو و ئابووری رۆژائاوای ئه‌فریقا كارپێكراو ده‌بێت كه بریتین له؛ بێنین، بوركینا فاسۆ، گینێ بیساو، كۆتدیڤوار، مالی، نێجیریا، سه‌نگال و تۆگۆ.