Yusuf Özcan
22 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2019
پاریس - AA
گرووپی ئێلەگ زه‌رده‌كانی فه‌ڕه‌نسا له 58مین هه‌فته‌ی خۆپیشاندانه‌كانیاندا جارێكی دیكه دژبه سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، ئیمانوئێل ماكرۆن رژانه‌وه سه‌ر شه‌قام.
له پێنجی كانوونی یه‌كه‌میشه‌وه مانگرتنه‌كانی دژبه چاكسازییه‌كانی ماكرۆن له سیستمی خانه‌نشینیدا ده‌ستیپێكردووه.
خۆپیشانده‌رانی پاریس له مه‌یدانی باستیل-ه‌وه تا گه‌ڕه‌كی كیشی رێپێوانیان ئه‌نجامدا، به‌هۆی كه‌می ژماره‌شیانه‌وه خۆپیشاندانه‌كه به‌بێ گرژی و ئاڵۆزی به‌ڕێوه‌چوو.
له شاری لیۆن وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپیشاندان، هاووڵاتییان له ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا.
له شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڕه‌نساش خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
پۆلیسی پاریس له شه‌قامی شانزه‌لیزێ كه ره‌مزی شاره‌كه‌یه هه‌روه‌ها له ده‌ورووبه‌ری كۆشكی ئه‌لیزێ، په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا و كڵێسای نۆته‌ردام كه له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی مانگی نیساندا زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتبوو، خۆپیشاندانی قه‌ده‌غه كردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی رابردوو دژبه زیادكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و ره‌وشی خراپی ئابووری كاردانه‌وه و ناڕه‌زایی له فه‌ڕه‌نسا سه‌ری هه‌ڵدا و له 17 تشرینی دووه‌می 2018 خۆپیشاندانی ئێلەگ زه‌رده‌كان دژبه حكومه‌ته‌كه‌ی ماكرۆن ده‌ستیپێكرد.
به‌هۆی پێكداهه‌ڵپژانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له چوار هه‌زار و 250 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی پشێویش 12 هه‌زار و 361 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران و له‌م ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 163 كه‌سیان به به‌ندكردن، سزادران.