Kasım İleri
03 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا رایگه‌یاند کە نیگه‌رانه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق دژبە حكوومه‌ت و بانگه‌وازی له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
گوتەبێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش، مایلیس كاگینس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ناونیشانی "روونكردنه‌وه‌ی پڕۆتێستۆ" روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "هێزی ئه‌ركی یه‌كگرتوو، بانگه‌واز له گشت لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه. گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هاووڵاتییانی سڤیل، جێگای نیگه‌رانییه. باوه‌ڕمان وایه كه خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی گه‌ل، پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌موو دیموكراسییه‌كانه. جێگای توندوتیژی نابێته‌وه".
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
ماوه‌ی دوو رۆژه خۆپیشاندان دژبە حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه کە تاوەکو ئەمڕۆ 12 كه‌س کوژراون.
له میانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه دژبە گه‌نده‌ڵی، بێكاری و كه‌میی خزمه‌تگوزاری سه‌ریانهه‌ڵداوه، تا ئێستا 112 كه‌سیش برینداربوون.
له كاتێكدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه له به‌غدای پایته‌خت و ژمارەیەک پارێزگای دیكه، گه‌یشتن بە هێڵی ئینته‌رنێت سنوورداركراوه.
حكوومه‌تی عێراق ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر، فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس ئاپ داناوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، به هۆی خۆپیشانهكانهوه ته‌واوی یه‌كه‌كانی به مه‌به‌ستی پاراستنی داموده‌زگا حكوومییه‌كان و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
راگه‌یه‌نراوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان دژبە خۆپیشانده‌ران گولـله‌ی راسته‌قینه‌یان به‌كارهێناوه.