03 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
داكار - AA
بە هۆی داڕووخانی كانێكی نایاسایی دەرهێنانی زێڕ له خۆرهه‌ڵاتی كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێیش دیکەش برینداربوون.
میدیاکان لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات بڵاویانکردەوە کە له كانێكی بێ مۆڵه‌تدا كه ١٨٠ كیلۆمەتر له شاری كیندو-ه‌وه دووره، داڕووخان روویداوه.
ستیفان كاموندالا، به‌رپرسی یه‌كێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه، باسی له‌وه كرد كه له‌و رووداوه‌دا، ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودایه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
ستیفان كاموندالا ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن كرد له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی كانهكهدان و ره‌نگه ژماره‌ی قوربانیان به‌رزببێته‌وه.
كۆماری كۆنگۆی دیموكرات كه ده‌وڵه‌مه‌نده به کانزاکانی زێڕ، مس و كۆباڵت له ناوچه‌ی كانه‌كاندا كه‌سانی هه‌ژار به‌بێ مۆڵه‌ت و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌چنه ئه‌و تونێلانه‌ی چۆڵكراون.
له مانگی حوزه‌یراندا له كانێكی نایاسایی دەرهێنانی مس له ناوچه‌ی كلۆوز باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته دارووخان روویدا و به هۆیه‌وه ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.