Şener Toktaş
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2020
مووش - AA
لە شارۆچکەی هاسکۆی مووش، پارچەیەک ئاڵتوون کە کێشەکەی پێنج کیلۆ و ٢٥٠ گرامە دەستیبەسەرداگیرا، کە رەنگە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی دێرین.
بە پێی راگەیەندراوی پارێزگاى مووش، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی دژ بە قاچاخچێتی کەلوپەلی کلتووری و سروشتیی، لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامداوە.
لەو چوارچێوەیەشدا فەرماندەیی جەندرمەی گۆکیازی هاسکۆی، خاڵێکی پشکنینیان لەسەر رێگا دانا و لەمیانی پشکنینی ئۆتۆمبێلێکدا پارچەیەک ئاڵتوونیان دۆزیەوە کە دوو پارچەیيە و کێشیان پێنج کیلۆ و ٢٥٠ گرامە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی دێرین.
هەروەها دوو گومانلێکرا دەستگیرکران و رەوانەی دادگا کران.