Sabri Yıldırım
07 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2023
مووش - AA
سەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی هاریکاری بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردنی تووتن لە تورکیا، شێخ مووس سۆڵگون رایگەیاند، ٦٢٠ جووتیار لەسەر رووبەری پینج هەزار دۆنم زەوی ئەو شارە تووتنیان چاندووە.
سۆڵگون بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، بەرهەمهێنانی تووتن یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکانی داهاتی ئابووری.
شێخ مووس سۆڵگون روونی کردەوە کە ئەمساڵ لە مووش گرێبەستیان لەگەڵ نۆ کۆمپانیا واژوو کردووە و گوتی: "بۆ ئەمساڵ چاوەڕوانی بەرهەمێکی باش لە جووتیاران دەکەین. چاندنی تووتنی خۆماڵی، تووتنی ناوچەی ئیجە و تووتنی تالگار لە دەشتی مووش بەردەوامە. ئەمساڵ ٦٢٠ جووتیار لەسەر رووبەری پینج هەزار دۆنم زەوی تووتنیان چاندووە. تووتن داهاتێکی بەرچاو بۆ شارەکەمان دابین دەکات. ساڵانە ژمارەی بەرهەمهێنەران لە زیادبووندایە".
سۆڵگون ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجیان بەدەستهێنانی ١٦٠ هەزار تۆن تووتنە لە شارەکەدا، گوتیشی: "لە ساڵی ٢٠٢٢ بە هەناردەکردنی ٥٣ هەزار تۆن تووتن بۆ ٤٨ وڵات بە نزیکەی ٢٧٦ ملیۆن دۆلار سوودمان بە ئابووری وڵات گەیاند. ئامانجمان ئەوەیە ئەمساڵ ٦٠ هەزار تۆن تووتن هەناردەی ٥٥ وڵات بکەین. هیوامان وایە ساڵانە هەناردەی بەرهەمەکانمان زیاتر بکەین".
بەرهەمهێنەری تووتن، توران کاراکایا گوتی: "دەستمان بە چاندنی تووتن کردووە. تووتن بژێوی ژیانی ئێمەیە. چاوەڕوانی دەستکەوتنی بەرهەمی باش دەکەین".