Dildar Baykan,Muhammet Ali Kemal
03 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به له‌سه‌ر كار لادانی به "گه‌وره‌ترین گزیی" ناوبردووه و داكۆكی له‌وه ده‌كات كه ره‌نگه دیموكراته‌كان هاوكاریی ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌ی هه‌واڵده‌ری په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا بن.
دۆناڵد تره‌مپ له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فینلاند، ساولی نینیسیتۆ له كۆشكی سپی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد و له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به له‌سه‌ر كار لادانی كه له‌دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له مانگی ته‌مووزدا ده‌ستپێكراوه، روونكردنه‌وه‌ی دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ی كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگریی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئاده‌م شیف پێشوه‌خته راپۆرتی ههواڵدهرهكهی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بینیوه رایگه‌یاند "باوه‌ڕم وایه ئابڕووچوونه ئه‌گه‌ر ئاده‌م شیف زانیاریی پێشوه‌خته‌ی له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌وه هه‌بووبێت. من هه‌نگاوێك ده‌چمه پێشتره‌وه و پێموایه شیف له نووسینی ئه‌م راپۆرته‌دا هاوكار بووه".
دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی له‌سه‌ر كار لادانه‌كه كۆشكی سپی هاریكاریی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌كات یان نا گوتی: "هه‌موو كاتێك هاریكاریی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌كه‌م. ئه‌مه گزییهكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شیف-ی ئاشه‌وان كارده‌كه‌ین".
- به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش شیف-ی كرده ئامانج
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ساولی نینیسیتۆ له كۆشكی سپی، سه‌باره‌ت به‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌باره‌ی له‌سه‌ر كار لادانی ده‌ستپێكراوه، روونكردنه‌وه‌ی دا.
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌و ههواڵدهرهی كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی كردووه‌ته راپۆرت، زانیاریی هه‌ڵه‌ی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه داوه و گوتی: "به بڕوای من ئه‌م كه‌سه سیخوڕه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند "پێویسته شیف ده‌ست له كار بكێشێته‌وه و دیموكراته‌كانیش ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن كه ناوبراو ناپاكیی له‌به‌رامبه‌ر نیشتماندا ئه‌نجامداوه".
- لێكۆڵینه‌وه‌كان له پێناو له‌سه‌ر كار لادانی تره‌مپ
په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه مشتومڕاوییه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی كه له مانگی ته‌مووزدا ئه‌نجامدراوه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كانی نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه به مه‌به‌ستی له‌سه‌ر كار لادانی تره‌مپ ده‌ست پێ بكه‌ن.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرابوو تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، داوای له ئۆكراینا كردووه له كوڕی كاندیدی به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠، جۆ بایدن بكۆڵێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ داكۆكی له‌وه‌كردبوو كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كاندا گونجاو بووه و رایگه‌یاندبوو "گرنگ نییه باسی چیم له‌گه‌ڵ زێلێنسكی كردووه. پێویسته كه‌سێك له‌مه بكۆڵێته‌وه".
له ژماره‌یه‌ك هه‌واڵدا كه له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكرابوونه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو تره‌مپ به سه‌رۆكی ئۆكراینای گوتووه ته‌نها ئه‌گه‌ر بێت و له بایدن و خانه‌واده‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه، هاوكاریی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و دیموكراته‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بانگه‌شانه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار لادانی دۆناڵد تره‌مپ كردبوو. لای خۆشییه‌وه تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، به‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا كه بڕه‌كه‌ی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاره، هه‌ڵپه‌سێردراون.
دواتر كۆشكی سپی ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و داكۆكی له‌وه‌كرد كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و هاوكارییه‌كاندا نییه.