Dildar Baykan,
04 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: ''وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا خاوه‌نی مافی لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیم، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌وه ئهركیشمه. به داوای هاوكاری كردن یان پێشنیار له‌و باره‌یه‌وه له وڵاتانی دیكه بۆ هاوكاری كردنمان''.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی لهسهركارلابردنه كرد كه به هۆی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له‌سه‌ری كراوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئۆكراینهكهی، ڤلادیمێر زێلێنسكی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ كردووه له جۆ بایدن و كوڕه‌كه‌ی.
تره‌مپ له یه‌كه‌م رۆژی مشتومڕه‌كه‌وه تا ئێستا به‌رگری له‌وه ده‌كات كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی ئه‌نجامیداوه ''شتێكی هه‌ڵه‌ی تیا نییه'' و، رایگه‌یاند: ''وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا خاوه‌نی مافی لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیم، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئه‌وه ئهركیشمه. به داوای هاوكاری كردن یان پێشنیار له‌و باره‌یه‌وه له وڵاتانی دیكه بۆ هاوكاری كردنمان. ئه‌و داخوازییه په‌یوه‌ندی به كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌وه هه‌یه''.
هه‌روه‌ها تره‌مپ ره‌خنه‌ی له راگه‌یاندنی ئه‌مریكا گرت به ''بێ رێگا'' و، په‌یامی ''به‌ره‌نگاری راگه‌یاندنی هه‌واڵی درۆ و هاوبه‌شه‌كانیان پارتی دیموكراته‌كان ده‌بینه‌وه''ی دا.
- ''ده‌نگۆی قسه‌كردنی تره‌مپ له‌گه‌ڵ رێبه‌ری چین له‌باره‌ی بایدن و وارێن''
له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌زگای په‌خشی ئه‌مریكی سی ئێن ئێن، له هه‌واڵێكیدا كه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه نزیكه‌كانی ئه‌و بابه‌ته بڵاویكردووه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ كه له ١٨ی حوزه‌یراندا ئه‌نجامیداوه، ده‌رباره‌ی كاندیدی پالێوراوی پارتی دیموكراته‌كان، جۆ بایدن و ئه‌لیزابێس وارێن قسه‌ی كردووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تره‌مپ له میانی ئه‌و قسانه‌یدا له‌باره‌ی ''بۆچوونه سیاسییه‌كان''ی بایدن و وارێن قسه‌ی كردووه. ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه تۆماری ئه‌و گفتوگۆیه شاراوه‌یه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا به شی راگه‌یاندووه، له كاتێكدا په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوان چین و ئه‌مریكا به‌رده‌وامه، بێ ده‌نگ ده‌بێت له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ.
- ''تره‌مپ داوای له‌سه‌ركارلادانی باڵیۆزی ئۆكراینای كردبوو''
ده‌نگۆیه‌كی دیكه كه له ئه‌مریكا هه‌یه له‌باره‌ی قه‌یرانی ئۆكرانیا، رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كرده‌وه. رۆژنامه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه تره‌مپ له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پارێزه‌ره كه‌سییه‌كه‌ی، رودی جولیانی و كه‌سانی دیكه باڵیۆزی ئه‌مریكا له كیێڤ، ماری یۆڤانۆڤیچ-ی له كاره‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه یۆڤانۆڤیچ كه خۆی له ئایاری ٢٠١٩دا ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی دێت، پێش ئه‌و به‌رواره بانگ كراوه‌ته‌وه بۆ واشنتۆن و، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه جولیانی باڵیۆزه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه رێگره له هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ بۆ لێكۆڵینه‌وه له بایدن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یۆڤانۆڤیچ له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ رۆژی هه‌یینی هه‌فته‌ی داهاتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گوته‌ی لێوه‌ربگیرێت.
- لێكۆڵینه‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌سه‌ر كار لادانی تره‌مپ
هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له مانگی ته‌مووزدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی ئه‌نجامیداوه، داوای له‌و وڵاته كردووه لێكۆڵینه‌وه له كوڕه‌كه‌ی بایدن بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ داكۆكیی له‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی به ته‌واوی گونجاوه له‌گه‌ڵ رێساكان. كۆشكی سپی-ش ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
میدیای ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد، تره‌مپ مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ئۆكراینا داناوه كه ته‌نها له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له بایدن و خانه‌واده‌كه‌ی، هاوكارییان ده‌كات. له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه، دیموكراته‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی لهسهركارلادانیان ده‌ستپێكرد.