Gülşen Topçu
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
بەغدا - AA
لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق، هاووڵاتییان دژبە خراپی خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام پێکداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی ناوچەی کەرخ رۆژئاوای رووباری دیجلە وەرگیراون لە گۆڕەپانی تەیەران نزیک گۆڕەپانی تەحریر، پێکداهەڵپژان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بووە و بەهۆی کاریگەری گازی فرمێسکڕێژەوە ١٣ خۆپیشاندەر بریندار بوون.
بەگوتەی شایەتحاڵەکانیش، هێزە ئەمنییەکان بۆ کردنەوەی رێگاکانی گۆڕەپانی تەیەران گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێناوە و خۆپیشاندەرانیش بە بەرد و مۆڵۆتۆڤ وەڵامیان داونەتەوە.
لە عێراق گرفتێکی گەورەی کەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان هەیە و بەمهۆیەوە پیرێ لە بەغدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەستیان پێ کردەوە و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە دوو کەس کوژران.