Haydar Karaalp
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
به‌غدا - AA
له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، كاته‌كانی ئێواره خۆپیشاندانه‌كانی دژبه حكوومه‌ت سه‌رله‌نوێ كڵپه‌ی سه‌ند و له ئاكامی ده‌ستڕێژی هێزه ئه‌منییه‌كاندا، دوو كه‌س كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان و گه‌واهیده‌رانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا كه سه‌رله‌نوێ له مه‌یدانی ته‌حریر ناوەڕاستی به‌غدا ده‌ستیان پێ كرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان گولـله‌ی راسته‌قینه‌یان به‌كارهێناوه و له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و هێزانه‌دا، دوو خۆپیشانده‌ر كوژراون و ده‌یانی دیكەیش برینداربوون.
ژمارەیەک له خۆپیشانده‌ران له میانی گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی مه‌یدانه‌كه‌دا، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، رێگه به گه‌یشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن نادرێت بۆ گه‌یاندنی كوژراو و برینداره‌كان به نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.
هاوكات چالاكوانانی مه‌ده‌نیی عێراقی له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه داوایان له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی كرد ده‌ستوه‌ردان له رووداوه‌كه‌دا بكات.
هێشتا حكوومه‌ت هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.