Hawkar Yaseen
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
هەولێر AA
لە هەولێر دەست بەسەر ١٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیهنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، شەوی٢٥ی تەمووز، توانراوه دەستبگیرێت بەسەر بڕی ١٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ لە هەولێر و دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاندووە "ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەیەکی قاچاخ لە ئێرانەوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان و ویستوویانە رەوانەی تورکیای بکەن"
بەپێی راگهیهنراوهكه تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددەی ١٤ لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.