جيهان

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵ و خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکانی غەززە، گیانلەدەستدانی ١٢ کەسی لێکەوتەوە

Hosni Nedim, Ömer Erdem  | 01.08.2025 - نوێکردنەوە : 01.08.2025
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵ و خێوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکانی غەززە، گیانلەدەستدانی ١٢ کەسی لێکەوتەوە

Gazze

غەززە - AA

لە ئاکامی هێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو ناوچانەی کەرتی غەززە کە هاووڵاتیانی مەدەنی پەنایان بۆ بردووە، لایەنی کەم ١٢ فەڵەستینی لەنێویشیاندا ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەک زۆر هاووڵاتی دیکە برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە شایەتحاڵانی ناوچەکە و سەرچاوەکانی نەخۆشخانە دەستیکەوتووە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلدا بۆ سەر خێوەتێکی ئاوارەکان لە ناوچەی ئەلمەواسی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، چوار هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون.

هاوکات لە هێرشێکدا دیکەدا بۆ سەر خێوەتێکی ئاوارەکان لە نزیک وێستگەی تەبەرییە لە ڕۆژئاوای خان یونس، ژنێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە برینداربوون.

لە ئاکامی دەستڕێژی گوللەی سەربازانی ئیسرائیل لەو کەسانەی لە ناوچەکانی باشووری خان یونس چاوەڕێی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. سێ هاوولاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ٧٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە شاری دێر بەلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردە ئامانج، چوار هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın