"لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا حەوت سەربازیی ئیسرائیل خۆیان کوشتووە"
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل: "سەربازێکی ئیسرائیل بە ناوی ڕۆی واسەرشتاین بەھۆی تێچوونی دۆخی دەروونییە، خۆی کوشتووە".

Quds
قودس ــ AA
سەربازێکی ئیسرائیل بە ناوی ڕۆی واسەرشتاین بەھۆی تێچوونی دۆخی دەرونییەوە، خۆی کوشتووە.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە ڕۆی واسەرشتاین لە میانی بەشداریکردنی لە شەڕی غەززە، دۆخی دەروونی تێکچووە و بەھۆیەوە خۆی کوشتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕۆی واسەرشتاین لە چوارچێوەی تیمە پزیشکەکانی سەربە لیوای ٤٠١ی سوپای ئیسرائیل، بۆ ماوەی ٣٠٠ ڕۆژ لە شەڕی غەززە بەشداری کردبوو.
ھاوکات ڕۆژنامەی ھائارتز-ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا، حەوت سەربازیی ئیسرائیل بەھۆی تێکچوونی دۆخی دەروونییانەوە، خۆیان کوشتووە.