جيهان

لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە، ١٧ هاوولاتی دیکەی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا

Hosni Nedim, Ramzi Mahmud, Muhammed Emin Canik  | 01.08.2025 - نوێکردنەوە : 01.08.2025
لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە، ١٧ هاوولاتی دیکەی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا

Gazze

غەززە - AA

لە ئاکامی ئەو هێرشانەی سوپای ئیسرائیل لە کاتەکانی بەیانیەوە تا ئێستا کردوونیەتە سەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی کەرتی غەززە، ١٧ هاوولاتی دیکەی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.

ئیسرائیل کە گەمارۆی سەر غەززەی توندتر کردووە و، ڕێگریی دەکات لە چوونە ژوورەوەی هاوکارییەکان و، بووەتە هۆی دروستبوونی کارەساتی مرۆیی قووڵ، شوێنی نیشتەجێبوون و ئەو هاوولاتیە مەدەنییانە دەکاتە ئامانج کە هەوڵ دەدەن هاوکاری وەربگرن.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە تەندروستی و شایەتحاڵەکانی ناوچەکەوە دەستکەوتووە، لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەی، گیانلەدەستدانی پێنج هاووڵاتی فەڵەستینی لێکەوتەوە.

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلدا بۆ سەر خێوەتێکی ئاوارەکان لە ناوچەی ئەلمەواسی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، چوار هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون.

هاوکات لە هێرشێکدا دیکەدا بۆ سەر خێوەتێکی ئاوارەکان لە نزیک وێستگەی تەبەرییە لە ڕۆژئاوای خان یونس، ژنێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە برینداربوون.

لە ئاکامی دەستڕێژی گوللەی سەربازانی ئیسرائیل لەو کەسانەی لە ناوچەکانی باشووری خان یونس چاوەڕێی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. سێ هاوولاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ٧٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە شاری دێر بەلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل کە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردە ئامانج، چوار هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın