لە غەززە هاووڵاتییەکی دیکەی فەڵەستینی بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستدا

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە غەززە کە ئیسرائیل لە پاڵ هێرش و گەمارۆی توند ڕووبەڕووی برسێتیی کردووەتەوە و ڕێگە بە چوونەژوورەوەی هاوکاریە مرۆییەکان نادات، هاووڵاتییەکی دیکەی فەڵەستینی بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی فەڕمی هەواڵی فەڵەستین (WAFA)، لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرچاوەکانی نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس لە باشووری غەززە، گیانلەدەستدانی گەنجێکیان بەهۆی برسێتیی و بەدخۆراکیەوە ڕاگەیاندووە.
لەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنەکانی فەڵەستین بڵاوکراونەتەوە، باس لەوە کراوە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی عادل فەوزی مەدییە.
لە تۆمارە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت مەدی کە بەهۆی برسێتییەوە لە نەخۆشخانەی ناسر گیانی لەدەستداوە، تەنیا پێست و ئێسکی ماوەتەوە.