جيهان

ستیڤ ویتکۆف بۆ تاوتوێکردنی دۆخی مرۆیی لە غەززە گەیشتە ئیسرائیل

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف بەسەردانێک گەیشتە ئیسرائیل کە لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کۆدەبێتەوە.

Zein Khalil  | 31.07.2025 - نوێکردنەوە : 31.07.2025
ستیڤ ویتکۆف بۆ تاوتوێکردنی دۆخی مرۆیی لە غەززە گەیشتە ئیسرائیل

Israel

قودس ــ AA

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف بۆ تاوتوێکردنی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، بەسەردانێک گەیشتە ئیسرائیل.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ستیڤ ویتکۆف بەسەردانێک گەیشتووەتە ئیسرائیل.

ڕاشیگەیاندووە کە ھەر ئەمڕۆ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف لە قودسی ڕۆژئاوا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کۆدەبێتەوە.

باسی لەوەشکردووە کە ستیڤ ویتکۆف بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە و ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، سەردانی ئیسرائیلی کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın