جيهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات؛ تا ئیسرائیل ڕازی نەبێت، دەوڵەتێکی فەڵەستین دروست نابێت

Dildar Baykan Atalay  | 01.08.2025 - نوێکردنەوە : 01.08.2025
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات؛ تا ئیسرائیل ڕازی نەبێت، دەوڵەتێکی فەڵەستین دروست نابێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ بڕیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بە ناپەیوەندیدار ناوزەند کرد و، بانگەشەی ئەوەی کرد تا ئیسرائیل ڕازی نەبێت، دەوڵەتێکی فەڵەستین دروست نابێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ فۆکس ڕادیۆ، ڕوبیۆ هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بڕیاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا کە ئایا ئەمریکا چۆن لەو هەنگاوە دەڕوانێت؟" ڕوبیۆ ڕایگەیاند: "ئەمە هەنگاوێکی ناپەیوەندیدارە. بۆ هەندێک تێکدەرە، بەڵام ناپەیوەندیدارە. هیچ واتایەکی نییە''.

ڕوبیۆ جەختی لەسەر پشتیوانیی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل کردەوە و، ڕایگەیاند: "هیچ کامێک لەو وڵاتانە (ی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینیان داوە) توانای دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینیان نییە. تا ئیسرائیل ڕازی نەبێت، دەوڵەتێکی فەڵەستین دروست نابێت''.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوبیۆ، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو وڵاتانەی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینیان داوە، نازانن دەوڵەتی فەلەستین لە کوێ دەبێت و کێ بەڕێوەی دەبات و، گوتی: "ئەم بڕیارە پێچەوانە دەبێتەوە''.

ڕوبیۆ ئەو وڵاتانەی بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستینیان داوە تۆمەتبار کرد بەوەی لەگەڵ حەماس کار دەکەن و، گوتی: "لە کۆتاییدا لایەنگری حەماس لایەنگری دەوڵەتی فەڵەستینە، واتە ئێوە خەڵاتێکیان پێدەبەخشن''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın