جيهان

لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی دەنگی "بەڵێ" بۆ پڕۆژە یاسای ڕێگریی کردن لە فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل درا

هەرچەندە پڕۆژە یاساکان ڕەت کرانەوە، کە پێشنیاری ڕێگریی کردنی فرۆشتنی چەکیان بە ئیسرائیل دەکرد، بەڵام ئەوەی بووە جێی سەرنج ژمارەیەکی زۆر سیناتۆری دیموکراتخواز دژی ئیسرائیل دەنگیان دا.

Hakan Çopur  | 31.07.2025 - نوێکردنەوە : 31.07.2025
لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ژمارەیەکی پێوانەیی دەنگی "بەڵێ" بۆ پڕۆژە یاسای ڕێگریی کردن لە فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل درا

Washington DC

واشنتۆن - AA

لەو دەنگدانانەی لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ دوو پڕۆژە یاسا ئەنجامدران، کە پێشنیاری ڕێگریی کردن دەکەن لە فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل، ژمارەیەکی زۆر لە سیناتۆرانی دیموکراتخوازەکان بە"بەڵێ" دەنگیان پێدا و ڕێچکەیەکیان دژی ئیسرائیل گرتەبەر.

هەردوو پڕۆژە یاساکەی کە سیناتۆری سەربەخۆی ڤێرمۆنت، بێرنی ساندێرز ئامادەی کردبوون، کاتەکانی ئێوارە لە ئەنجوومەنی پیران خرانە دەنگدانەوە.

یەکەم پڕۆژە یاسا کە ئامانج لێی ڕێگریی کردن بوو لە فرۆشتنی چەک بەبڕی زیاتر لە ٦٧٥ ملیۆن دۆلار بە ئیسرائیل، بە ٧٠ دەنگی "نەخێر"ی سیناتۆرەکان بەرامبەر بە ٢٧ دەنگی "بەڵێ" ڕەت کرایەوە.

لە پڕۆژە یاساکەی دیکەدا کە پێشنیاری ڕێگریی کردن لە فرۆشتنی هەزاران چەک بە ئیسرائیل دەکرد، ٢٤ دەنگی "بەڵێ" و ٧٣ دەنگی "نەخێر"ی بۆ بەکارهات.

لە کاتێکدا هەردوو پڕۆژە یاساکە ڕەت کرایەوە، هەڵوێست دژی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل لەلایەن زیاتر لە ٢٠ سیناتۆری دیموکراتخوازەوە، دەریخست کە ئەو متمانە بێسنوورەی بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو دەدرا، هێندەی جاران فراوان نییە.

ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە یەکەمجارە لە دوای ساڵانێکی زۆر ژمارەیەکی زۆر لە سیناتۆر دژی ئیسرائیل دەنگ دەدەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın