جيهان

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ''چەند لایەنێکی ناوخۆ بۆ سیاسەتی بەرتەسکیان پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل دەکەن''

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا، حەمزە موستەفا: ''هەرگیز سووریا لە ژێر دەسەڵاتی گرووپێک، ڕەنگێک یان مەزهەبێکدا نابێت. ئەمە ڕاستییەکی حەتمیە و جێی مشتومڕ نییە".

Muhammed Karabacak  | 31.07.2025 - نوێکردنەوە : 01.08.2025
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ''چەند لایەنێکی ناوخۆ بۆ سیاسەتی بەرتەسکیان پشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل دەکەن''

Damascus

دیمەشق - AA

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا، حەمزە موستەفا ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل ئامانجی ئەوەیە لە ڕێگەی سەرکردەی دروزی، حیکمەت هیجری کە لە سوەیدا پشتیوانی دەکات، پێکهاتەیەکی هاوشێوەی کانتۆن دابمەزرێنێت و، ڕایگەیاند: ''ئیسرائیل بوونی سووریایەکی نوێ بە ئەرێنیی نابینێت. لەبەرئەوە درێژە دەدات بە سیاسەتی هێشتنەوەی سووریا بە پارچەکراوی و ناسەقامگیریی. بەداخەوە هەندێک لایەنی ناوخۆییش لە پێناو حسابانی بەرتەسکی سیاسیی خزمەت بە سیاسەتەکانی ئیسرائیل دەکەن''.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا موستەفا، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو پرۆسەی ئاگربەستە کرد کە لە سوەیدا-ی باشووری وڵاتەکە دەستەبەرکراوە، لەگەڵ دەستوەردانەکانی ئیسرائیل، ئەو گفتوگۆیانەی لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتننامەیەی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە کە ناوی هەسەدە بەکاردەهێنێت لە سووریا ئەنجامدراوە و هەڵوێستی حکوومەتی دیمەشقی لەو بارەیەوە.

موستەفا ئاماژەی بەوە کرد ئاگربەست لە سوەیدا بە نێوەندگیریی چەند وڵاتێک لەوانە ئەمریکا دەستەبەرکراوە و، ڕایگەیاند: "بە تایبەتی دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق، زەمینەیەک بۆ چارەسەری سیاسیی دروستبوو. ئەو چارەسەرە سیاسییانەی لە سوەیدا پێشکەش کران، ئەو بژاردانە بوون کە دەوڵەت پێشنیاری کرد''.

حەمزە موستەفا باسی لەوە کرد کە حکوومەتی دیمەشق نیازی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لە سوەیدا نییە و، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا دانوستاندن لەگەڵ گرووپە سیاسیی و سەربازییە جۆراوجۆرەکان و تەنانەت لەگەڵ گرووپی هیجری ئەنجامدراوە، لەم پڕۆسەیەدا چەند ڕێکارییەک گیراونەتەبەر؛ وەک دەستەبەرکردنی ئاسایشی سوەیدا لەلایەن گەنجانی شارەکەوە.

هەروەها موستەفا تیشکی خستەسەر ئەوەی کە بەهۆی تەقینەوەی گرژییە کۆمەڵایەتییەکانی چەند ساڵەی نێوان دروزی و هۆزە بەدەوییەکان، حکوومەتی دیمەشق ڕووبەڕووی دوو بژاردە بووەتەوە و، گوتی: "دەوڵەت یان دەستوەردان دەکات یان بێلایەن دەبێت و، ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان قبوڵ دەکات. لەبەرئەوە دەستوەردانی سەربازی لە سوەیدا ئۆپەراسیۆنێکی پلاندانراو نەبوو''.

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا موستەفا، ئەوەیشی خستەڕوو کە ئیسرائیل ئامانجی ئەوەیە لە ڕێگەی سەرکردەی دروزی، حیکمەت هیجری کە لە سوەیدا پشتیوانی دەکات، پێکهاتەیەکی هاوشێوەی کانتۆن دابمەزرێنێت و، ڕایگەیاند: ''ئیسرائیل بوونی سووریایەکی نوێ بە ئەرێنیی نابینێت. لەبەرئەوە درێژە دەدات بە سیاسەتی هێشتنەوەی سووریا بە پارچەکراوی و ناسەقامگیریی. بەداخەوە هەندێک لایەنی ناوخۆییش لە پێناو حسابانی بەرتەسکی سیاسیی خزمەت بە سیاسەتەکانی ئیسرائیل دەکەن''.

موستەفا باسی لە کۆبوونەوەکانی پاریس کرد لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە کە لە سووریا ناوی هەسەدە بەکاردەهێنێت و، ڕایگەیاند: ''ئامانج لە کۆبوونەوەکە دروستکردنی گوشار بوو لەسەر ڕێکخراوەکە بۆ ئەوەی پابەند ڕێککەوتننامەکەی ١٠ی ئادار بێت و، ڕایگەیاند: "بەپێی ڕێککەوتننامەکەی ١٠ی ئادار، بڕیار بوو هەنگاوی قۆناغ بە قۆناغ بنرێت. دەوڵەتی سووریا وەک ئەوەی لە سوەیدا ئەنجامی دا، لە ڕۆژهەڵاتی فوراتیش پابەندییەکانی خۆی بەجێ دەگەیەنێت''.

حەمزە موستافا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەسەدە لە ئێستادا بە گشتیی دەڵێت پابەندە بە ڕێککەوتنەکەوە، بەڵام لە گۆڕەپانەکەدا هیچ پێشکەوتنێک بەدینەکراوە.

گوتیشی: ''هەرگیز سووریا لە ژێر دەسەڵاتی گرووپێک، ڕەنگێک یان مەزهەبێکدا نابێت. ئەمە ڕاستییەکی حەتمیە و جێی مشتومڕ نییە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın