جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: ''بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەموو هەنگاوێک دەکەین بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا''

Zafer Fatih Beyaz  | 01.08.2025 - نوێکردنەوە : 01.08.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: ''بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەموو هەنگاوێک دەکەین بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا''

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "پێشینەی کارمان گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانە بۆ خوشک و برایانمان لە غەززە. وەک بەرەی مرۆڤایەتی بەرپرسین لەوەی هەرچی پێویستە بۆ وەستاندنی ئەم ستەمە ئەنجامی بدەین. بەهایەکی زۆر دەدەین بە کاردانەوە مرۆییەکان کە لە ئەورووپا بەرز دەبنەوە، بەتایبەتی فەڕەنسا و بەریتانیا''.

دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و نێوان شاندەکان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری گابۆن، برایس کلۆتێر ئۆلیگوی نگوێما سەرۆکایەتی ڕێوڕەسمی واژووکردنی ژمارەیەک ڕێککەوتننامەیان لە بوارە جیاوازەکاندا کرد و، پاشان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هەموو هەنگاوێک دەکەن بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا و، ڕایگەیاند: "یەکێک لە کاریگەرترین وەڵامەکان دژی سیاسەتی جینۆسایدی ئیسرائیل، پشتیوانیکردنە لە چارەسەری دوو دەوڵەتی لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧. لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەیوەندیم بە سەرکۆماری فەرەنسا، بەڕێز ماکرۆنەوە کرد و، پیرۆزباییم لێکرد بۆ ئەو بڕیارە بوێرانەی داویەتی. بینیم کە بەڕێز سەرکۆمار نگوێما لەبارەی ڕێگریی کردن لە کارەساتی مرۆیی لە غەززە هەمان هەستی ئێمەی هەیە. لە ڕۆژانی داهاتوودا کار دەکەین بۆ ئەوەی گوشار لەسەر حکوومەتی ئیسرائیل زیاتر بکەین. زیاتر هەست بەوە دەکەین کە خوشک و برایانمان لە غەززە تەنیا نین. هەوڵێکی زۆر زیاتر دەدەین بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئاگربەست لە ناوچەکەدا دەستەبەر بکرێت و ئاشتییەکی هەمیشەیی فەراهەم بکرێت''.

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی سەختی مرۆیی غەززە کرد و، ڕایگەیاند: "پێشینەی کارمان گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانە بۆ خوشک و برایانمان لە غەززە. وەک بەرەی مرۆڤایەتی بەرپرسین لەوەی هەرچی پێویستە بۆ وەستاندنی ئەم ستەمە ئەنجامی بدەین. بەهایەکی زۆر دەدەین بە کاردانەوە مرۆییەکان کە لە ئەورووپا بەرز دەبنەوە، بەتایبەتی فەڕەنسا و بەریتانیا''.

ڕاشیگەیاند: ''لێرەدا دەمەوێت بە تایبەتی باس لەمە بکەم کە ئێمە وەک حکوومەت بەدوای مشتومڕی سیاسیی نین لەسەر غەززە. ئێمە خەمی ئەوەمانە ئازاری برایانمان لە غەززە کەم بکەینەوە، برینەکانیان ساڕێژ بکەین، دەستی هاوکاری زیاتر بۆ ئەو کۆرپە بێتاوانانەی غەززە درێژ بکەین کە تەنیا پێست و ئێسقان ماوەتەوە. چاوەڕوانین هەموو کاراکتەرە سیاسییەکانی وڵاتەکەمان بە هەمان هەستیاری بەرزەوە لەم بابەتە نزیک ببنەوە و خۆیان بەدوور بگرن لە لێدوانە نەزانانەی زیان بە هەوڵەکانی تورکیا دەگەیەنن کە لە هەموو جیهاندا ستایشی دەکرێت''.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە هێرشەکانی ئیسرائیل کرد بۆ سەر غەززە و، ڕایگەیاند: "هیچ کەسێک ناتوانێت بێدەنگ بێت لە ئاست ئەو دیمەنە دڕندانەیەی کە منداڵانی بێتاوان بەهۆی برسێتییەوە گیانلەدەست دەدەن، هاووڵاتیانی مەدەنی بۆ وەرگرتنی هاوکاری خۆراکی کۆبوونەتەوە بە ئەنقەست گولـلەباران دەکرێن. هەموو کەسێک بە هێندەی زەڕەیەک ویژدان و بەزەیی و کەرامەتی مرۆڤایەتی هەبێت، چیدیکە لە ئاست ئەم ستەمەدا بەرگە ناگرێت''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın