Mohamad Misto,Levent Tok,Muhammet Ali Kemal
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
ئیدلب/ ئه‌نقه‌ره- AA
له میانی هێرشه‌كانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسادا له وه‌ڵامی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، خاڵه سه‌ربازییه‌كان له پارێزگاكانی دیمه‌شق، حه‌ما، حومس، درعا و سوێدا بۆردومان كران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، له هێرشه‌دا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، له قۆناغی یه‌كه‌مدا گاردی كۆماریی له دیمه‌شق، فڕۆكه‌خانه‌ی زەمیر، ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی جمێره، سیستمه‌كانی به‌رگریی له چیای قاسیون، خاڵه سه‌ربازییه‌كان له كیسوه و قه‌له‌مون به ئامانج گیراون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێرشەکانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له پارێزگای حه‌ما كه به‌ده‌ست هێزه‌كانی رژێمه‌وه‌یه، فڕۆكه‌خانه، له ناوچه‌ی كوسهیری حومس هێزه‌كانی حزبوڵڵا، له درعا هێزه ئێرانییه‌كان كه به لیوای ٨٩ ناسراون و ژماره‌یه‌ك خاڵی سه‌ربازیی، فڕۆكه‌خانه‌ی حهلحهلا له درعا و ژماره‌یه‌ك ئامانج له ناوچه‌ی عیزرای درعا، كردووه‌ته ئامانج.
له‌به‌رامبه‌ریشدا میدیای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بڵاویكرده‌وه كه یه‌كه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كانیان له ئاسماندا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.