Sarmand Hameed
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا بە بەشداری فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ سەر سووریا رایگەیاند کە ئەو هێرشانە "پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە".
ئەم لێدوانەی پوتین بە یەکەم کاردانەوەی وڵاتەکەی دێت لەبەرامبەر هێرشەکانی (ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا) دژ بە سووریا.
پوتین داوای بەستنی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشانە.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین راشیگەیاندووە بەم هەڵسوکەوتەی ئەمریکا دەبێتە هۆی شەپۆلێکی دیکەی کۆچکردن لە سووریا.