Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د نیشاندا.
زاخارۆڤا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگەیاند: "سه‌ره‌تا به‌هاری عه‌ره‌بی-یان بۆ گه‌لی سووریا به‌كارهێنا، دواتر داعش ئێستاش مووشه‌كه زیره‌كه‌كانی ئه‌مریكا. گورز له پایته‌ختی ئه‌و ده‌وڵه‌ته وه‌شێندرا كه وێڕای ساڵانێك له هێرشی تیرۆریستان هه‌وڵی دا له سه‌ر پێی خۆی بمێنێته‌وه و سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت".
زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه "ئه‌وانه‌ی خۆیان به ده‌سته‌بژێری جیهان راگه‌یاندووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌ی ره‌وشتین" له پشت هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌ن و گوتی: "له كاتێكدا داهاتووی ئاشته‌وایی باڵی به‌سه‌ر سووریادا كێشابوو، دووچاری ئه‌م هێرشه بووه‌وه".
زاخارۆڤا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه كۆشكی سپی به پشتبه‌ستن به زانیاری میدیاكان دڵنیابوو له ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی له سووریا و گوتی: "له دوای ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌وه ده‌بێت میدیاكانی ئه‌مریكا و رۆژئاوا له به‌رپرسیاربوونی خۆیان تێبگه‌ن. ١٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆشكی سپی ده‌فری كیمیایی به‌كارده‌هێنا ئێستاش له‌بری ئه‌و میدیای واشنتۆن به‌كارده‌هێنێت".