Sibel Morrow
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
ئەنقەرە- AA
دوێنێ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت تا ٤٥ دۆلار و ٤٨ بەرزبۆوە و رۆژەکەی بە ٤٥ دۆلار و ٣٧ سەنت تەواو کرد، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەڕێژەی سەدا ٠،٨ دابەزینی بەخۆوەبینی و بە ٤٤ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس نرخەکەی گەیشتە، ٤٢ دۆلار و ٦٩ سەنت.
لە کۆبونەوەی دوێنێی رێخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "OPEC" باس لەوە کرا کە ئاسایی بوونەوەی نرخی نەوت لە ئاستی چاوەڕوانکراودا نییە، چونکە نیگەرانییەکان لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکارە بۆ دابەزینی خواست لەسەر نەوت و کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر نرخی نەوت.
بەپێی ئامارەکانی زانکۆی جۆنز هۆپکینس ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا، ٢٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە ٧٩٠ هەزار کەسی تێپەڕاند. ئەمریکا بە زیاتر لە پێنج ملیۆن و نیو حاڵەتەوە لە ریزبەندی یەکەمدایە، دوای ئەو بەڕازیل بە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار حاڵەتەوە لە پلەی دووەمدایە و هیندستان بە دوو ملیۆن و ٨٠٠ حاڵەتەوە لە پلەی سێیەمدا دێت.
دابەزینی خێرای یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ئەو سووتەمەنییە. هەفتەی رابردوو، یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی ١،٦ ملیۆن بەرمیل کەمی کرد، وا چاوەڕوان دەکرا یەدەگەکان ٢،٧ ملیۆن بەرمیل کەم بکات.