Zehra Ulucak
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
پۆرت ئۆ پرینس - AA
لە ئاکامی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی چارۆکەدار لە کەناراوەکانی هایتی، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیش بێ سەروشوێن بوون.
بەڕێوەبەری نووسینگەی پاراستنی مەدەنی بەشی باکووری خۆرئاوای هایتی، جۆس ریسۆن ئاماژەی بەوە کرد، بەلەمەکە ژمارەیەک کەسی هەڵگرتبوو کە لە بازاڕی ناوچەی سانت-لویس-دو-نۆردەوە بەرەو دوورگەی تۆرتوگا دەگەڕانەوە لە کەناڵی تۆرتوگا ژێرئاوکەوت.
ریسۆن باسی لەوە کرد کە نۆ سەرنشینی بەلەمەکە رزگارکراون، ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی نەزانراویش لە دەریادا بێسەروشوێن بوون.
ریسۆن ئەوەشی خستەڕوو کە ئاسایشی کەناردەریای هایتی نەیتوانیوە وەڵامی بانگەوازەکانی هاوکاری بداتەوە و لەبەرئەوە داوای هاوکارییان لە ئاسایشی کەناردەریای ئەمریکا کردووە.
هەروەها ریسۆن باسی لەوە کرد کە کاتێک بەلەمەکە ژێرئاوکەوتووە کەشوهەوا ئەرێنیی بووە و دەریا ئارام بووە.