Emel Öz Gözellik,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه به 5.9 پله لەسەر پێوەری رێختەر وڵاتی هایتیی هه‌ژاند، لانیكه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵێكی BBC، به‌رپرسانی هایتی رایانگه‌یاندووه کە له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه‌دا، لانیكه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یكی زۆریش برینداربوون.
راشگه‌یه‌نراوه كه له دوورگه‌كانی پۆرت-دی-پایكس، گرۆس مۆرن، شانسۆڵم و تهرتڵ ژماریه‌كی زۆر بینا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS) بڵاویکردەوە، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌دووریی 19 كیلۆمه‌تر له باكووری دوورگه‌ی پۆرت-دی-پایكس و له قووڵایی 11.7 كیلۆمه‌تردا روویداوه و گوڕه‌كه‌ی 5.9 پله بووه.
ساڵی 2010 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.1 پله لەسەر پێوەری رێختەر هایتیی هه‌ژاند و گیان له‌ده‌ستدانی لانیكه‌م 300 هه‌زار كه‌سی لێكهوتهوه.