Narges Rezai,Mustafa Melih Ahıshalı,Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
له‌ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی شه‌وی رابردوو تارانی پایته‌ختی ئێرانی هه‌ژاند، لانی كه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 97 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ILNAی ئێرانی، سه‌رۆكی رێكخراوی قه‌یرانی نیشتمانی ئێران ئیسماعیل نه‌جار رایگه‌یاندووه، له‌ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌كه‌دا كه گوڕه‌كه‌ی 5.2 پله‌ی ریختەر بووه، له شارۆچكه‌ی مالارد و شاری قه‌زوین دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی یه‌كه‌ی گه‌ڕان و فریاكه‌وتنی مانگی سووری ئێران مورته‌زا سه‌لیمی لای خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه، له‌ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا له شاره‌كانی تاران، قه‌زوین و ئه‌لبۆرز و شارۆچكه‌ی ساوه، 97 كه‌س برینداربوون.
چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌قووڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی مالاردی تاران بوو و گوڕه‌كه‌ی 5.2 پله‌ی ریختەر بووە.