Zehra Ulucak
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
بەڕازیل کە لەسەر ئاستی جیهان ریزبەندی دووەمی گرتووە لەڕووی تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا و لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢١٢ کەسی دیکە بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، هەزار و ٢١٢ كه‌سی دیكه بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته بەو هۆیەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١١١ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س، هه‌روه‌ها ٤٩ هه‌زار و ٢٩٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٤٥٦ هه‌زار و ٦٥٢ كه‌س.
ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره کە تیایدا ٧٢١ هه‌زار و ٣٧٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٧ هه‌زار و ٥٩١ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل دوو ملیۆن و ٦١٥ هه‌زار و ٢٥٤ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- هیندستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان بڵاوی کردەوە کە ٩٧٧ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٥٣ هه‌زار و ٨٦٦ كه‌س.
هاوکات ٦٩ هه‌زار و ٦٥٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، دوو ملیۆن و ٨٣٦ هه‌زار و ٩٢٥ كه‌س.
تا ئێستا لە سەرانسەری هیندستان، دوو ملیۆن و ٩٦ هه‌زار و ٦٦٤ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٠٧ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تای کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٥٨ هه‌زار و ٤٨١ كه‌س.
هاوكات پێنج هه‌زار و ٧٩٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٥٣٧ هه‌زار و ٣١ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٣٦٧ هەزار ٥٣٧ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چابوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.