20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
هەولێر - AA
سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، مایک پۆمپیۆ کەوت.
کازمی و پۆمپیۆ پێکەوە چەند دۆسیەیەکی گرنگی تایبەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاست و بوارەکانی پەیوەندی نێوان واشنتۆن و بەغداد-یان تاوتوێ کرد.
لە کۆبونەوەکەدا لە بارەی هەماهەنگی و پەیوەندییە ئابوورییەکانی تایبەت بە گەشەپێدان و وەبەرهێنان، پەتای کۆرۆنا و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆ کرا.