Ahmet Bayram,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2017
ئیزمیر- AA
٥١ کۆچبەر کە بە نیازبوون بە نایاسایی لە رێگەی بەلەمی چووپەوە لە کەناراوەکانی ئیزمیرەوە بچنە دوورگەکانی یۆنان و لە بەردەڵانەکانی ناوچەکەدا گیریان خواردبوو، رزگارکران.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان کە لە ئاسمانەوە هاوکارییان پێشکەشی کۆچبەران دەکرد، سەرەتا شەش کەسیان لە رێگەی هێلیکۆپتەر و ئەو کۆچبەرانەشی کە لە بەردەڵانەکاندا چاوەڕێ بوون بە بەلەمی هێزەکان، گەیاندە کەناراوەکان.
دوای ئەوەی کەسێک یەکەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان لەو رووداوە ئاگادار دەکاتەوە، یەکەکان بە بەلەم و هێلیکۆپتەر دەگەنە شوێنی رووداوەکە.
بە هۆی بەردەڵانی ناوچەکە هەلیکۆپتەرەکان لە چاوەڕوانیدا مانەوە تاکو خۆرهەڵات و دواتر دەستیان کرد بە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی کۆچبەرەکان کرد کە سەرەتا ٦٨ کۆچبەر بوون و لە بەلەمێکدا گیریان خواردبوو.