Dildar Baykan Atalay
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، تانجو بیلگیچ سەرکۆنەی رژێمی سووریای کرد لەهەمبەر تەقەکردن لە بەلەمێکی ماسیگرتنی تورکیا.
تانجو بیلگیچ رایگەیاند کە دوێنێ بەلەمی ماسیگرتن "مەحموتجان-١" کە لە بەندەری کاراتاش لە ئاداناوە بەرەو ئاوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێکەوتبوو، لەلایەن دوو کەشتی سەربە هێزەکانی رژێمی سووریاوە تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامدا دوو ماسیگر بە سووکی برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند: "دوێنێ (٢٨ی ئایار) بەلەمی ماسیگرتنی تورکیا 'مەحموتجان-١' کە لە بەندەری کاراتاش لە ئاداناوە بەڕێکەوتبوو، لەلایەن دوو کەشتی سەربە هێزە ئەمنییەکانی رژێمی سووریا لەکاتی گەشتکردن لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا تەقەی لێ کرا و بەو هۆیەوە دوو ماسیگر بەسووکی برینداربوون و زیانی ماددی بەر بەلەمەکە کەوت".
تانجو بیلگیچ سەرکۆنەی رژێمی سووریای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکەن و سەرۆکایەتیی داواکاریی کۆماریی سامانداغ لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی رووداوەکەوە دەست پێ کردووە.