Ethem Emre Özcan
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ژمارەیەک خاڵی سەربازیی لە دیمەشق پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵیی "سانا" سەربە رژێم لە هەواڵێکدا بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی سەرچاوە سەربازییەکان بانگەشەی ئەوەی کردووە، کاتژمێر ٢٣:٤٥ بە کاتی خۆجێی هێزەکانی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ژمارەیەک خاڵ لە دەوروبەری دیمەشق.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: "سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان بەرپەرچی مووشەکانی دوژمنی داوەتەوە و بەشێکیانی تێک شکاندوون. هێرشەکان زیانیان بە ناوچەکان گەیاندووە".
لە دیمەشق و ناوچەکانی دەوروبەری، جگە لە هێزەکانی سوپای ئەسەد، گرووپە تیرۆریستییەکانی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بەتایبەت حزبوڵڵای لوبنانی جێگیر کراون.
بەشێوەیەکی گشتی بەرپرسانی ئیسرائیل خۆیان بە دوور دەگرن لە هەر جۆرە لێدوانێک لەبارەی ئەو هێرشانەی لەناو خاکی سووریادا ئەنجام دەدرێن.
لە دەسپێکی جەنگی ناوخۆی سووریاوە لە ٢٠١١ەوە تا ئێستا، ناو بە ناو ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و گرووپەکانی سەربە ئێران لە سووریا.