Davit Kachkachishvili
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2023
کیێڤ - AA
سوپای رووسیا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا و هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناش زیاتر لە ٤٠ مووشەکیان لە ئاسمان تێکشکاند.
ئیدارەی سەربازیی شاری کیێڤ رایگەیاند کە سوپای رووسیا دووبارە هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر کیێڤی پایتەخت.
ئیدارەی سەربازیی کیێڤ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی رووسیا مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان ئاراستەی کیێڤ کردووە، ئەوەیش ١٥مین هێرشی ئاسمانییە لە مانگی ئایاردا کرابێتە سەر شارەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە زیاتر لە ٤٠ مووشەک لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناوە لە ئاسماندا تێکشکێندراون.
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ڤیتالی کلیچکۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاوی کردەوە کە پارچەی هەندێک لە مووشەکە تێکشکێندراوەکان لە چەند ناوچەیەکی شار کەوتوونەتە خوارەوە، بەو هۆیەشەوە زیان کەوتووەتەوە.