Dildar Baykan
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند ''بەڕێژەیەکی بەرچاو سەربازانمان لە عێراق کشاندەوە. لەو جەنگە بێ مانا و بێ کۆتانە دەردەچین. لە راستییدا نەدەبوو لەسەرەتاوە بچینە ئەوێ. بە رای من چوون بۆ ئەوێ خراپترین بڕیارە لە مێژووماندا درابێت، نەدەبوو ولاتەکەمان هیچ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بووایە''.
ترەمپ دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا سەربازانی لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان و سووریاوە کشاندووەتەوە و گوتی: ''بیر لەو رووداوانە بکەنەوە کە لە کاتی کشانەوە سەربازانمان لە سنووری نێوان سووریا و تورکیا، روویاندا. هەمووان گوتیان ئەوە مەترسیدارە. بەدڵنیایییەوە تورکیا دەتوانێت خۆی کاری خۆی چارە بکات. لەگەڵ ئەردۆغاندا پەیوەندی زۆر باشمان هەیە''.
هەروەها ترەمپ باسی لەوە کرد کە هەمووان پێیانوابوو ئەگەر لە سووریا دەرچین کارەسات روو دەدات، بەڵام هیچ کارەساتێک رووینەدا.