Dildar Baykan
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه ئیمارات ده‌یه‌وێت فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35یان لێ بكڕێت و ئه‌وانیش تاوتوێی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی، له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیمارات ده‌یه‌وێت فڕۆكه‌ی F-35 له ئه‌مریكا بكڕێت گوتی: "به دڵنیایییه‌وه ئیمارات ئه‌وه‌نده پاره‌ی هه‌یه، بتوانێت ئه‌و جۆره فڕۆكه‌ی پێ بكڕێت. ئه‌مه باشه. وه‌ك ده‌زانن ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ وڵاتان ١٠ گرێبه‌ست واژوو ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت پێیان ده‌ده‌ین، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌یان نییه، ناتوانن پاره‌كه بده‌ن".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یەک فڕۆكه‌وانی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه‌دا كردووه و ده‌رنه‌كه‌وتنی F-35ه‌كان له سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی له لای ئه‌وان جیاوك (ئیمتیاز)ێكه و گوتی: "ئه‌و فڕۆكه‌وانانه‌ی قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كردن، وا ده‌رده‌كه‌وت له تۆم كروز باشتر بن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی F-35 به ئیماراتیش گوتی: "ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌م جۆره فڕۆكه‌یه بكڕن. ده‌بینین چی روو ده‌دات. تاوتوێی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان جیاوكێكی مه‌زنیان نیشان دا بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه له "ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان"ی ئیمارات و ئیسرائیل‌دا ئایا سعوودیه‌ش به‌شداری ده‌كات گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان به‌خێرایی به پیر ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه دێن كه ئه‌وانیش هه‌موویان هاتن، ئێرانیش دێت. ئاشتی باڵ به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كێشێت. ئه‌مه باشه".
- "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان زۆر باشن"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت گوتی: "به رێژه‌یه‌كی به‌رز سه‌ربازانمان له عێراق كشاندووه‌ته‌وه، له‌و جه‌نگه بێ‌مانا و بێكۆتایییه دێینه ده‌ره‌وه. له راستیدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌ده‌بوو چووباینایه ئه‌و دۆخه‌وه. به بۆچوونی من چوون بۆ ئه‌وێ خراپترین بڕیار بووه له مێژووی ئێمه‌دا، وڵاته‌كه‌مان ده‌بوو هیچ نهچووبووایه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌بازانی ئه‌مریكا له وڵاتانی وه‌ك ئه‌فغانستان و سووریا كشێندراونهتهوه و گوتی: "كه سه‌ربازه‌كانمان كشاندووه ده‌بوو سووریا و توركیا له‌نێوان خۆیاندا بیر له ره‌وشه‌كه بكه‌نه‌وه. هه‌موو كه‌سێك گوتی 'ئه‌مه ترسناكه'. به دڵنیایییه‌وه توركیا خۆی ده‌توانێت كاری خۆی بكات. په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ (سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب) ئه‌ردۆغان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌یگوت ئه‌گه‌ر له سووریا بكشێته‌وه "كاره‌سات" روو ده‌دات، كه‌چی كاره‌ساتیش رووی نه‌دا.