لە تەل ئەبیب خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر بارەگای پارتی لیکود-ی دەسەڵاتدار
دەیان خۆپیشاندەر وەک ناڕەزایەتیی دەربڕین لەھەمبەر نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان لە غەززە، ھەڵیانکوتایە سەر بارەگای پارتی لیکود-ی دەسەڵاتدار لە تەل ئەبیب پایتەختی ئیسرائیل .

Israel
قودس ــ AA

ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووت بڵاوی کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییانی ئیسرائیل لە تەل ئەبیب بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٦٠٠ ڕۆژ بەسەر شەڕی سەر کەرتی غەززە، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە خۆپیشاندەران لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، وەک ناڕەزایەتیی دەربڕین لەھەمبەر نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان لە غەززە، ھەڵیانکوتایە سەر بارەگای پارتی لیکود-ی دەسەڵاتدار بەسەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاھو.
باسی لەوەش کردووە کە خۆپیشاندەران، داوایان لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کردووە کە ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، پەسەند بکات.