جيهان

هاکان فیدان: "وەک تورکیا و ڕووسیا بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی یەکێتیی و یەک پارچەیی خاکی سووریا"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "وەک تورکیا و ڕووسیا بەردەوام دەبین لە کار کردن بۆ پاراستنی یەکێتیی و یەک پارچەیی خاکی سووریا".

Tuğba Altun  | 27.05.2025 - نوێکردنەوە : 29.05.2025
هاکان فیدان: "وەک تورکیا و ڕووسیا بەردەوام دەبین بۆ پاراستنی یەکێتیی و یەک پارچەیی خاکی سووریا"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان سەبارەت بە هەڵوێستی تورکیا و ڕووسیا لە پرسی سووریادا رایگەیاند: "وەک تورکیا و ڕووسیا بەردەوام دەبین لە کار کردن بۆ پاراستنی یەکێتیی و یەک پارچەیی خاکی سووریا. هاوکات هەوڵ و تەقەلا دەدەین بۆ گەیشتنی گەلی سووریا بە خۆشگوزەرانیی و سەقامگیریی".

دوای کۆبوونەوەیان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، فیدان و هاوتا ڕووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.

فیدان باسی لەوە کرد لەگەڵ لاڤرۆڤدا تاوتوێی پرسە نێودەوڵەتییەکانیان کردووە، ئەوەیشی خستەڕوو کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا پێشهاتگەلێکی گرنگ لە سووریا ڕوویانداوە بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی و ئاسایشی سیاسیی و ئابووریی لەو وڵاتەدا.

هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد حکوومەتی سووریا سەرەڕای "هەڵمەتەکانی چەواشەکاریی" توانی تا ڕادەیەکی زۆر پشتیوانیی گەل و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بەدەستهێناوە و، ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش تواناکانی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکان پەرەدەسێنێت.

فیدان ئاماژەی بەوەیش کرد تورکیا پشتیوانی لە هەوڵەکانی یەکخستنی هەموو گرووپە سەربازییەکان دەکات لە سووریا لەژێر چەتری سوپایەکی نیشتمانیی و فەرماندەییەکی ناوەندیدا. جەختی لەسەر گرنگیی بەکارهێنانی کاریگەریی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردەوە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتننامەیەی لە ١٠ی ئاداردا لەنێوان سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع و فەرهاد عەبدی شاهین واژووکرا.

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ لاڤرۆڤدا هەموو ئەم پرسانەیان. تاوتوێ کردووە و، رایگەیاند: "وەک تورکیا و ڕووسیا بەردەوام دەبین لە کار کردن بۆ پاراستنی یەکێتیی و یەک پارچەیی خاکی سووریا. هاوکات هەوڵ و تەقەلا دەدەین بۆ گەیشتنی گەلی سووریا بە خۆشگوزەرانیی و سەقامگیریی".

هاوکات فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی باسیان لە پرسی غەززە کردووە و، ڕایگەیاند: "پێویستە هەرچی زووە جینۆساید و تراژیدیای مرۆیی لە غەززە ڕابگیرێت. بە پێچەوانەوە هەردەم دەیڵێین کە ناتوانرێت ڕێگریی لە پشێوییەک بگیرێت کە ئیسرائیلیش دەگرێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın