جيهان

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا: "وەشان بە زمان کوردی لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتدا لە ڕۆژەڤمان دایە"

- وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا: "حکوومەتی سووریا ڕێز کە پێکهاتەکانی ئەتنیکی و کۆمەڵە جیاجیاکان دەگرێت و وەشان بە زمان کوردی لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتدا لە ڕۆژەڤی پلانەکان دایە".

Mehmet Burak Karacaoğlu, Eşref Musa  | 31.05.2025 - نوێکردنەوە : 31.05.2025
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا: "وەشان بە زمان کوردی لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتدا لە ڕۆژەڤمان دایە"

Damascus

دیمەشق - AA

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەسەر دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە.

دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ئەحمەد شەرع، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا قسەی کرد.

هەمزە مستەفا ڕاشیگەیاند، سەرکۆماری شەرع لە کۆبوونەوەی کابینەدا باسی لە خولقاندنی کەشێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان کردووە و گوتوویەتی پێویستە دەستبەجێ چاکسازی لە ڕەهەندەکانی بکرێت و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هەموو وەزارەتەکان بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگ بن و هەوڵ بدرێت بۆ ڕیشەکێش کردنی گەندەڵی لە وڵات.

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەروەها باسی لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە سووریا لەبواری دیپلۆماسیدا ئەوە کە شایەنێتی پێی بگات و باسی لەوەش کرد کە لەسەر ئاستی جیهان لە هەوڵدان بۆ ڕێکخستنەوە ناوەندی دیپلۆماسییەکانیان و کردنەوەی باڵیۆزخانە و کۆنسولخانە نوێیەکان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا باسی لەوە کرد کە حکوومەتەکەی پابەندی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەگەڵ پەکەکە/یەپەگە کە بە ناوی هەسەدە لە سووریا چالاکی هەیە، واژووی کردووە.

هەمزە مستەفا جەختی لەوەش کردەوە کە حکوومەتی سووریا ڕێز کە پێکهاتەکانی ئەتنیکی و کۆمەڵە جیاجیاکان دەگرێت و وەشان بە زمان کوردی لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتدا لە ڕۆژەڤی پلانەکانیان دایە.

وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا هەمزە مستەفا هەروەها باسی لەوەش کرد کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئیسرائیل بەردەوامە و سووریا پابەندە بە "ڕێککەوتننامەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان" کە لە ساڵی ١٩٧٤ واژوو کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın