نەتەوە یەکگرتووەکان: "پێویستە بەبێ ھیچ ئاستەنگێک یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە"
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، ڕایگەیاند کۆگایەکیان لە ئوردن ھەیە کە تەنھا سێ کاتژمێر لە غەززە دوورە، یارمەتی خۆراک و دەرمانی تیایدایە بۆ ماوەی مانگێک بەشی ٢٠٠ ھەزار کەس دەکات.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین (UNRWA)، ڕایگەیاند کە پێویستە بەبێ دروستکردنی ھیچ ئاستەنگێک، یارمەتی مرۆیی بە تایبەتی خۆراک و پێداوێستی پزیشکی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە.
ئاژانسەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوداوە، تا دێت دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە خراپتر دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، کۆگاکەیان لە ئوردن ھەیە کە تەنھا سێ کاتژمێر لە غەززە دوورە، یارمەتی خۆراک و دەرمانی تیایدایە بۆ ماوەی مانگێک بەشی ٢٠٠ ھەزار کەس دەکات.
جەختی لەوەش کردەوە کە لەئێستادا فەڵەستنییەکان لە غەززە، زۆر پێویستی بە یارمەتی مرۆییان ھەیە و پێویستە بە پەلە و بەبێ دروستکردنی ھیچ ئاستەنگێك، ڕێگا بدرێت یارمەتی مرۆیی، بە تایبەتی خۆراک و پێداوێستی پزیشکی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە.