جيهان

لە مانگی ئادارەوە تا ئێستا سێ ھەزار و ٩٢٤ فەڵەستینی لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و ٩٢٤ کەس.

Zana Natık Kerem  | 28.05.2025 - نوێکردنەوە : 30.05.2025
لە مانگی ئادارەوە تا ئێستا سێ ھەزار و ٩٢٤ فەڵەستینی لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون

Arbil

غەززە ــ AA

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٥٤ ھەزار و ٨٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتە ١٢٣ ھەزار و ٣٠٨ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی ٢٨ فەڵەستینی کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون لەگەڵ ١٧٩ برینداری دیکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی کەرتی غەززە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و ٩٢٤ کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە ١١ ھەزار و ٢٦٧ کەس.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٥٤ ھەزار و ٨٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٢٣ ھەزار و ٣٠٨ کەس.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın