هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گیانلەدەستدانی پێنج کارمەندی ڕێکخراوی هاوکاری İHHی لێکەوتەوە

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، پێنج کەس لە کارمەندانی پڕۆژەی هاوکاری کە وەقفی هاوکاری مرۆیی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ IHH لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانیی WFP بەڕێوەی دەبات، گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بە سەختی برینداربوون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی IHHدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "لەو پڕۆژەیەی بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانیی لە غەززە بەڕێوەمان دەبرد، پێنج هاوکارمان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیلی داگیرکەر لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامی دان، شەهید بوون و دوو هاوکاری دیکەشمان بە سەختی برینداربوون. ئەم هێرشە قێزەونە بە توندی ئیدانە دەکەین کە کارمەندانی بواری هاوکاری مرۆیی کردووەتە ئامانج، ئەوانەی ڕۆژانە گیانفیداییانە هەوڵ دەدەن هاوکاری بگەیەننە خەڵکی ستەملێکراوی غەززە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن