Alaattin Doğru
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
پاریس – AA
سه‌ره‌ڕای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له ناوچه‌ی ڤار باشووری فه‌ڕه‌نسا كه‌وته‌وه، كه‌چی هێشتا نه‌تواندراوه دابمركێندرێته‌وه.
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوچه‌ی ڤار رایگه‌یاند، ئه‌و ئاگره‌ی کە ١٦ی ئاب له هاوینه‌هه‌واری ماورس له نزیك شاره‌دێی كۆنفاران كه‌وته‌وه كۆنترۆڵ كراوه، كه‌چی هێشتا نه‌تواندراوه دابمركێندرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌هۆی مه‌ترسیی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگرهكهووه، شه‌ش رێگای هاتوچۆ داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ٤٠٠ كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئه‌نجام دراوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره، هۆكاری یه‌كه‌می ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بۆ فڕێدانی جگه‌ره له ناوچه‌ی پشوودانی ئۆتۆبان به‌ره‌و دارستانه‌كه، بگه‌ڕێته‌وه.
ئاگره‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار هێكتار زه‌وی كه‌وتووه‌ته‌وه و له میانی هه‌وڵه‌كانی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، حه‌وت كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه به سووكی برینداربوون و ١٩ كه‌سی دیكه‌یش به‌هۆی دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌وه ژه‌هراوی بوون.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ریش هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س له كه‌ناراوه‌كانی نزیك ناوچه‌كه گواستراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی پارێزراو.