Firdevs Yüksel
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٦٨ دۆلار و ٨٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٦٨ دۆلار و ٩٠ سەنت و رۆژه‌كه‌ی به ٦٨ دۆلار و ٣٧ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٤ەوە، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٦٦ بەرزبووەو و به ٦٨ دۆلار و ٨٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٦ دۆلار و سێ سەنت فرۆشرا.
دوای ئەوەی فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا رەزامەندی نیشان دا سەبارەت بەتەواو بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتێک دژبە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ١٦ ساڵ و بەرەوسەر، هەروەها وەگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنانی دۆزێکی دیکەی ڤاکسینەکە، هاوکار دەبێت لە ئاساییبوونەوەی دۆخی ئابووریی کە ئەوەش خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، خێرا بڵاوبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی رێژەی بەکارهێنانی ڤاکسین لە ئاسیا، بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی خواست لەسەر نەوت بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروست دەکەن.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٩ دۆلار و شەش سەنت بۆ ٦٩ دۆلار و ٩٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٨ دۆلار و ١٦ سه‌نت بۆ ٦٧ دۆلار و ٢٦ سەنت بمێنێتەوە.