Gamze Türkoğlu Oğuz,Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2019
ئیسلام ئاباد - AA
پاكستان رایگه‌یاند کە له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی سوپای هیندستاندا له سنووره‌كانی ناوچه‌ی جامو و كشمیر، سه‌ربازێكی پاكستانی کوژراوە.
گوته‌بێژی سوپای پاكستان، ئاسف غه‌فور له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "له شارۆچكه‌ی بوتاڵ رۆڵه‌یه‌كی دیكه‌ی ئازای ئه‌م خاكه له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا".
ئاسف غه‌فور رایگه‌یاندووه، سه‌ربازه پاكستانییه‌كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هیندستاندا کوژراوە.
دوێنێ له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سوپای هیندستان و پاكستان‌دا له‌سه‌ر هێڵی سنووریی جامو و كشمیر، پێنج سه‌ربازی هیندستان، سێ سه‌ربازی پاكستان و دوو كه‌سی سڤیل کوژرابوون.
هیندستان هه‌زاران سه‌ربازی له ناوچه‌ی جامو و كشمیر جێگیركردووه و په‌یڕه‌وێكی ئه‌منیی توند جێبه‌جێ ده‌كات.