Hamdi Yıldız,Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
یه‌مه‌ن - AA
له یه‌مه‌ن ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور كه ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی پشتیوانی ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌نگاو بۆ دواوه نانێت له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فیدراڵی له باشووری وڵات.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له ناوچەیەکی سه‌ربه پاریزگای عه‌ده‌ن باشووری یه‌مه‌ن، ئه‌نجوومه‌نه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووە ''ئامانجی گه‌لی باشوور دووباره دهستهبهركردنهوهی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فیدراڵی باشووره و له‌و بژاردهیهشدا هه‌نگاو بۆ دواوه نانێن''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دواخستن و درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی نابێت بۆ ناسنامه‌ی گه‌لی باشوور و مه‌ترسی و كۆمه‌ڵه كێشه‌یه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دووپاتكراوه‌ته‌وه ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان له‌نێو هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیدایه به رابه‌رایه‌تی سعوودیه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی به‌رگریی كراوه‌ته‌وه دژبه حووسییه‌كان و پاوانخوازی ئێران له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور ئاماده‌ی به‌شداری هه‌ر دیالۆگێكه كه به چاودێری هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌بچێت.
- چی روویدا؟
یه‌كه‌كانی حیزامی ئه‌منی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور كه لایه‌نگری جیابوونه‌وه‌ن له یه‌مه‌ن، دوای چوار رۆژ له شه‌ڕ و پێكدادان له ١٠ی ئابدا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری له عه‌ده‌ن و دامه‌زراوه ستراتیجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ته‌واو كۆنترۆڵی شاره‌كه‌یان كرد.
حكوومه‌تی شه‌رعی به رابه‌رایه‌تی سه‌ركۆماری یه‌مه‌ن، عهبدرهبە مه‌نسور هادی كه له ریازی پایته‌ختی سعوودیه نیشته‌جێیه، هه‌وڵی یه‌كه‌كانی حیزامی ئه‌منی به كوده‌تا ناوزه‌ند كرد.
ئیمارات كه پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی جوداخوازی باشوور ده‌كات له هه‌مان كاتدا له ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا پشتیوانی له حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن ده‌كات له جه‌نگی دژبه حووسییه‌كان و له‌نێو هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیدایه به رابه‌رایه‌تی سعوودیه.
له یه‌مه‌ن پێشتر دوو ده‌وڵه‌ت هه‌بوون له باشوور و باكووری ئه‌و وڵاته كه له ساڵی ١٩٩٠دا، یه‌كیان گرت.
له كاتێكدا ساڵانێكه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان حووسییه‌كان كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌ت درێژه‌ی هه‌یه، بۆچوونی ''جوداخوازی'' له ناوچه‌كانی باشوور دووباره سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و له‌ژێر ناوی ''بزووتنه‌وه‌ی باشوور'' بووه بزووتنه‌وه‌یه‌كی جوداخواز.
بزووتنه‌وه‌ی باشوور، ره‌وشی جه‌نگ و قه‌یرانه‌كانی وه‌ك هۆكار نیشانداوه و له ئایاری ٢٠١٧دا پێكهاته‌یه‌كی له‌ژێر ناوی ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری سیاسیی دروستكرد.