Zuhal Demirci,Sayed Khodaberdi Sadat
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌و به‌شه‌ی پرۆژه‌ی هێڵی بۆریی گازی سرووشتیی توركمانستان-ئه‌فغانستان-پاكستان-هندستان كه به (TAPI) ناسراوه ده‌كه‌وێته نێو توركمانستان و له‌رێگه‌یه‌وه گازی سرووشتیی ئه‌و وڵاته بە ئه‌فغانستاندا بۆ پاكستان و هندستان ده‌گوازرێته‌وه، ته‌واوبووه و ده‌ست به دروستكردنی ئه‌و به‌شه ده‌كرێت كه ده‌كه‌وێته نێو خاكی ئه‌فغانستانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌شه‌ی پرۆژه‌ی TAPI كه ده‌كه‌وێته نێو توركمانستانه‌وه و درێژییه‌كه‌ی ٢١٤ كیلۆمه‌تره، ته‌واوبوو، له پارێزگای سهرحهدئابادی ناوچه‌ی ماری باشووری ئه‌و وڵاته رێوره‌سمێك سازكرا. هه‌ریه‌ك له سه‌رکۆماری توركمانستان، گوربانگولو بهردیمحهمهدۆڤ و سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی و سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان به‌شدارییان له رێوره‌سمه‌كه‌دا كرد.
له گوتارێكدا گوربانگولو بهردیمحهمهدۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد درێژیی هێڵه‌كه هه‌زار و ٨١٤ كیلۆمه‌تره و توانای گواستنه‌وه‌ی ٣٣ میار مه‌ترسێجا گازی سرووشتیی هه‌یه و پرۆژه‌كه گره‌نتی ئاسایشی وزه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه له ناوچه‌كه.
بهردیمحهمهدۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌زاران هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و، گوتی: "له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا توركمانستان ده‌بێته پردی زانیاری نێوان ئه‌ورووپا و باشووری رۆژهه‌لاتی ئاسیا".
بهردیمحهمهدۆڤ باسی له‌وه كرد كه له رێگه‌ی ئه‌و هێڵی ئاسنینه‌ی له نێوان توركمانستان و ئه‌فغانستان دروستده‌كرێت ئه‌فغانستان ده‌گات به بازاڕه‌كانی ئاسای پاسفیك.
بهردیمحهمهدۆڤ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه توركمانستان سه‌لماندی كه هاوبه‌شێكی متمتانەپێکراوه له‌بواری وزه‌ی كاره‌بادا، باسی له‌وه‌یش كرد كه زۆر وڵات هه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌و بواره‌دا كاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبده‌ن.
هاوكات بهردیمحهمهدۆڤ باسی له‌وه كرد كه رۆژ له دوای رۆژ توركمانستان و ئه‌فغانستان هاریكاریان له‌بواری وزه‌دا زیادده‌بێت.