İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
گەورە دانوستانکار و وه‌زیری كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا لە حکوومەتی تورکیا، عومه‌ر چه‌لیك لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی هۆڵه‌ندا بۆ ناساندی رووداوەکانی ١٩١٥ی ئەرمەنییەکان بە "کۆمەڵکوژی"، رایگەیاند: "ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ین كه ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌ریكرد، به‌لای ئێمه‌وه ره‌وایه‌تی نییه".لە کاتی هاتنیدا بۆ بارەگای گشتیی ئاک پارتی چەلیک وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ناساندنی رووداوەکانی ١٩١٥ لەلایەن هۆڵەنداوە بە "کۆمەڵکوژی"، رایگەیاند بڕیارەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە مشت‌ومڕ لەسەر مێژوو، بە هیچ جۆریک خزمەت بە دیالۆگێکی باش و چارەسەری راستەقینە ناکات، گوتیشی: " ئه‌وه‌ی ئێمه ئاره‌زوومان ده‌كرد ئه‌وه‌بوو كه هۆڵه‌ندا له بابه‌تێكی وه‌ك کۆمەڵکوژی سربرێنیتسا كه به‌رپرسیارێتی زۆری هه‌یه و، ده‌ستی له كاری زۆر هه‌ڵه‌دا هه‌بووه و، له باره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌وه به‌رپرسیارێتی روونی هه‌یه پێویست بوو هه‌ستیارتر هه‌ڵسوكه‌وت بكات. چونكه ئه‌وه له‌رووی توركیاوه هیچ راستییه‌كی نییه".